سه‌رۆکی پـێشـووتری ئێران ئه‌کبه‌ر هاشـمی ڕه‌فسـه‌نجانی ڕایگه‌یاند خه‌ڵـکی ئێران هێشـتا به گومانن سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مانگی ڕابردوو و داوای ئازادکردنی لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆنی کرد، ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی خۆپـیشـاندانی پاش هه‌ڵـبژاردندا ده‌سـتگیرکرابوون.
مه‌لای ده‌سـت‌ڕۆیشـتوو له وتاری نوێژی هه‌ینیدا له زانکۆی تاران بۆ ده‌یان هه‌زار دووا که زۆربه‌یان لایه‌نگری کاندیدی شـکسـتخواردووی سه‌رۆکایه‌تی میر حسێن موسه‌وی بوون، ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی نوێژی هه‌ینی بوو بۆ یه‌که‌م جار له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه.
هاوکات گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس به زه‌بری تێـڵا و گازی فرمێسـک ڕێژ بڵاوه‌یان به لایه‌نگرانی موسه‌وی له ده‌ره‌وه‌ی زانکۆی تاران کردبوو. به گوێره‌ی ڕاپـۆرته‌کان پاش کۆتایی نوێژی هه‌ینی کۆمه‌ڵێـکی زۆر له لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆن له ناوه‌ندی تاران‌دا ڕێپـێوانیان سـازدابوو.
شـایانی باسه به‌ڕێز موسه‌وی که پـێشـووتر سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێران بوو ڕایگه‌یاندبوو حکومه‌تی ئێران سـاخته و فرتوفێڵی له پـرۆسه‌ی ده‌نگداندا کردووه به قازانجی سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، ئه‌وه‌ی به ڕاده‌یه‌کی زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵـبژاردندا به‌ده‌ست‌هێنابوو.