له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه که دوو هوتێلی گه‌وره‌ی له جاکارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نووسیا کردبووه ئامانج به لایه‌نی که‌م 9 که‌س کوژراون و 50 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا که‌یت پاوه‌ند دهوسن له بانکۆکه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌لاماره بۆمبیـیهکان هۆڵی دانیشـتنی هوتێل ڕیتز کارلتن و هوتێلی دراوسێی ماریۆتیان وێران کرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پـۆلیس هێشـتا ناسـنامه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رپـرسـیارن له په‌لاماره بۆمبیـیهکه نه‌زانیوه، به‌ڵام لێـکدانهوهکانی به‌رایی تیشـکیان خسـتۆته سه‌ر جه‌ماعه ئهلئیسلامیـیه، ئه‌و کۆمه‌ڵه میلیتانهی که‌وا هه‌وڵی سـازکردنی تاکه وڵاتێـکی ئیسلامی له زۆربه‌ی هه‌رێمی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا ده‌دات.
ڕۆحان جونهراتنه که له زانکۆی نانیانگی سهنگاپـوره و شـاره‌زایه‌کی تێرۆریزمیـیه ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده که زۆر له ئه‌ندامانی جه‌ماعه ئهلئیسلامیـیه به تاوانی تێرۆریزمی له زیندانکراون، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌که هێشـتا هه‌ر به جموجۆڵه.
ڕۆحان جونهراتنه ده‌شڵێت جه‌ماعه ئهلئیسلامیـیه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دابینکردنی ڕێبه‌رایه‌تی بۆ کۆمه‌ڵه تێرۆریستیـیه‌کانی دیکه له‌م هه‌رێمه و جه‌ماعه ئیسلامیـیه هێشـتا هه‌ر مه‌ترسـیـیه‌کی زۆر کاریگه‌ره.
شـایانی ئاماژه پـێـکردنه جه‌ماعه ئهلیسلامیـیه له سـاڵی 2002 به‌رپـرسی دوو په‌لاماری کوشـنده‌ی بۆمبی بوو له دورگه‌ی بالی ئه‌نده‌نووسیادا. هه‌روه‌ها گوناهبار کرا به په‌لاماره بۆمبیـیهکهی میوانخانه‌ی ماریۆت له سـاڵی 2003 که‌وا بووه مایه‌ی کوشـتنی 12 که‌س.