حکومه‌تی پاکسـتان ده‌سـتیکردووه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ندێـک له‌و نزیکه‌ی 2 ملیۆن که‌سه‌ی وڵاته‌که که به هۆی شه‌ڕی نێوان حکومه‌ت و میلیشـیاکانی تاڵیبانه‌کانه‌وه ئاواره بوونه بۆ باکوری ڕۆژئاوای دۆڵی سـوات.
ئۆتۆبوس و کامیۆنه له‌شکریـیه‌کان له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕیزیان گرتبوو بۆ بردنه‌وه‌ی ده‌یان له خانه‌واده‌کان له کامپی په‌نابه‌رانی جالۆزای و چارسه‌ده که نزیـک به پـیشـاوه‌ره.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن په‌نابه‌ره‌کان قۆناغ به قۆناغ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌کانیان، به‌ڵام هه‌ندێـکیان نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌و 300 دۆلاره‌ی که له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به‌ڵێنیان پـێدراوه هێشـتا وه‌ریان‌نه‌گرتووه.
سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی ئه‌مڕۆ گوتی پاکسـتان پـێویستی به 2.6 بلیۆن دۆلاره بۆ سـازدانه‌وه و چاکـکردنه‌وه. گوتیشی هێرشی دژ به تاڵیبانه‌کان سه‌رکه‌وتوو بووه.