Accessibility links

پـێنج کاربه‌ده‌سته‌ ئێرانیـیه‌که‌ی له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ عێراق ده‌سـتگیرکرابوون گه‌ڕانه‌وه‌ وڵاتی خۆیان


پـێـنج کاربه‌ده‌سـتی ئێرانی که‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو سـاڵ له‌ لایه‌ن له‌شـکری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌سـتگیرکرابوون، چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئازادکردنیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئێران.

له‌شـکری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ئه‌و پـێـنج که‌سه‌ی ئازادکرد پاش ده‌سـتگیرکردنیان له‌ سـاڵی 2007 به‌ گومانی یارمه‌تیدانی میلیشـیا شـیعه‌کان. ئێران ده‌ڵێت ئه‌و پـێـنج که‌سه‌ی ئازادکراون دیپـلۆمات بوونه‌.

ئه‌و پـێـنج که‌سه‌ له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ درابوونه‌ ده‌سـتی کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی و ده‌موده‌ست درابوونه‌ باڵوێزخانه‌ی ئێران له‌ به‌غدا.

ئه‌و پـێـنج که‌سه‌ له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ گه‌یشـتوونه‌ته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرابادی تاران و له‌ لایه‌ن مه‌ردومێـکی زۆر له‌ نێوانیان کاربه‌ده‌سـتانی باڵای حکومه‌ت پـێشـوازیـیان لێـکراوه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و پـێـنج که‌سه‌ به‌پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی نێوان وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان و عێراق ئازادکراون که‌ گواسـتنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی ئاسایش تیایدا داڕێژراوه‌ و نه‌ک وه‌کو نیاز پاکیـیه‌کی ڕامیاری به‌رامبه‌ر به‌ ئێران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG