دکتۆر هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کاندید بۆ پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت ئه‌و پـۆسـته بگرێته ده‌ست ئه‌وا چاودێری کار و چالاکی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ده‌زگایه به باشی کاره‌کانیان ئه‌نجام نه‌دا ئه‌وا به‌پـێی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم فشـاریان ده‌خاته سه‌ر و هه‌روه‌ها میلله‌تیان لێ‌ئاگادار ده‌کاته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:57 خوله‌كه.