Accessibility links

سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ره‌نسا سه‌ردانی عێراق ده‌کات


سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ره‌نسی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌ردانی عێراقی کردووه‌، تاکو له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی نوری ئه‌لمالیکی کۆبـبێته‌وه‌ و له‌سه‌ر به‌ره‌وپـێشـچوونه‌کانی بواری نه‌وت و سـووته‌مه‌نی و گه‌لێ بابه‌تی تری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات گفتوگۆ بکه‌ن.

فڕانسوا فیۆن به‌ هاوه‌ڵی شـانده‌که‌ی که‌ پـێـک هاتبوون له‌ کارگوزاران و سه‌رۆکی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی فه‌ره‌نسی گه‌یشـتنه‌ به‌غدا و له‌ نێویاندا سه‌رۆکی کۆمپانیای نه‌وتی تۆتال و کۆمپانیای ئێرۆسپه‌یسی ئه‌وروپی بوون.

به‌ڕێز فیۆن به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ره‌نسی ڕاگه‌یاند که‌وا پـێشـبینی ده‌که‌ن له‌ میانه‌ی ئه‌م سـه‌ردانه‌یاندا چه‌ند ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی عێراقیدا مۆر بکه‌ن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌ش ڕاگه‌یاندراوه‌ که‌ به‌ڕێز فیۆن سه‌ردانی ناوچه‌ کوردیـیه‌کانی عێراق ده‌کات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانیدا کۆده‌بێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG