فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی یه‌مه‌ن به 153 سه‌رنشینه‌وه که‌وته ناو ئاوی ئۆقیانوسی هیندیـیهوه له نزیـک که‌ناره‌کانی کۆمۆرۆز واته دورگه‌کانی قهمهر.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌نها منداڵێـکی ته‌مه‌ن 5 سـاڵ که به زیندوی ماوه‌ته‌وه له ناو ئاوی ئۆقیانوسهکهوه ڕزگارکراوه. هه‌روه‌ها ته‌رمی 3 که‌سیش له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌یه‌کی فڕۆکه‌که‌دا ده‌رهێنراونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی هێڵی ئاسـمانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن فڕۆکه‌که به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه که‌وته خوارێ کاتێـک له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نه‌وه به‌ره‌و مۆرۆنی پایته‌ختی دورگه‌ی گراند کۆمۆرێ ده‌فڕی.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆی که‌وتنی فڕۆکه‌که نه‌زانراوه. به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئاسـمانی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن بای به‌هێز هه‌ڵیکردووه له‌و ده‌مه‌ی فڕۆکه‌که له دورگه‌که نزیـک ده‌که‌وته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه فڕۆکه‌که له جۆری ئێرباسی 310 بووه و 11 که‌س تیایدا تاقمی فڕۆکه‌که بوون وهه‌روه‌ها 142 نه‌فه‌ری هه‌ڵگرتبوو که سیانیان منداڵبووبوون.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دۆمنیک بسورۆ ده‌ڵێت له سـاڵی 2007 دا کاتێـک فڕۆکه‌که له لایه‌ن پـشـکنه‌رانی وڵاته‌که‌یه‌وه سه‌یرکراوه بۆیان ده‌رکه‌وتووه چه‌ند کهموکوڕیـیهکی تێدایه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز دۆمنیک گوتیشی هێڵی ئاسـمانی یه‌مه‌ن له لیستی ڕه‌شی ئه‌و کۆمپانیانه‌دا نیـیه که فڕینی فڕۆکه‌کانی به‌سه‌ر ئاسـمانی ئه‌وروپادا قه‌ده‌غه‌کرابێت، به‌ڵام له‌وه‌دا بووه که به‌م نزیکانه پـشـکنینی بۆ بکرێت.