وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یڤد میلباند داوای ئازادکردنی 8 له ئه‌ندامانی کارمه‌ندانی ئێرانی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له تاران ده‌کات.
میلباند له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت ده‌سـتگیرکردنه‌کان هه‌راسان و ترس و تۆقاندنه و ئه‌وه په‌سه‌ند ناکرێت.
ئاژانسی په‌یام و نوچه‌ی فارس ده‌ڵێت هه‌شت له کارمه‌ندان به تاوانی ده‌سـتهه‌بوونیان له نائارامیـیه‌کانی پاش هه‌ڵـبژاردن ده‌سـتگیرکراون.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌زگاکانی میدیای ده‌وڵه‌تی ڕاده‌گه‌یه‌نن ڕێبه‌ری باڵا ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی تاوانباری کاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات به قسه‌ی ناشـایسته له‌باره‌ی ئێرانه‌وه.
تاران تاوانباری هه‌ردوو به‌ریتانیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات به ده‌سـتهه‌بوونیان له خۆپـیشـاندان و توندوتیژیـیه‌کانی ناو خیبانه‌کان که سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌که‌ی گرتبۆوه پاش هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 12 ی مانگی شه‌ش.