بڕیاره تا کۆتایی ئه‌م مانگی شه‌شه هه‌موو هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ناو شـاره‌کانی عێراقدا بکشـێـنـهوه. هاوکات جارێـکی دیکه توندوتیژیـیه‌کان له عێراق زیادیان کردووه و به تایبه‌تی له به‌غدای پایته‌خت.
لیوا حسێن عه‌لی که‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری هه‌واڵگری له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شــایان پاشـا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت به بۆچوونی من زۆر په‌له له‌و کاره کراوه، ده‌بوایه قۆناغ به قۆناغ ئه‌و هێزانه بکشـێنه‌وه و هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق بتوانن به‌رگری له باری ئاسایشی وڵاته‌که بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:19 خوله‌كه.