Accessibility links

هێزه‌کانی پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌ران له‌ تاران به‌ یه‌کدا ده‌ده‌ن


گه‌واهده‌ران له‌ تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیسی دژه‌ ئاژاوه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گازی فرمێسـک ڕژێنیان به‌کارهێناوه‌ وه‌ک هه‌وڵـێـک بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر.

ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس و وه‌ک ده‌ڵێت ئاژاوه‌گێڕان به‌ یه‌کیانداداوه‌.

کۆماری ئیسلامی ئێران کۆت‌وبه‌ندێـکی زۆری داناوه‌ له‌سه‌ر میدیای نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن هه‌زاران که‌س ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ئاگاهیـیه‌ی حکومه‌تی ئێران داویه‌تی.

پـۆلیسـێـکی زۆر له‌ مه‌یدانی ئینقلاب دانراون، واته‌ ئه‌و شـوێنه‌ی ئۆپـۆزیسـیۆن داوای کردبوو خۆپـیشـاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی تیادا بکرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ میدیای ئێرانی بڵاوی‌کردۆته‌وه‌ ته‌قیه‌نه‌وه‌یه‌ک له‌ نزیـک مه‌زاری ئایه‌توڵڵا ڕۆحوڵڵا خومه‌ینی‌یه‌وه‌ ڕووی‌داوه‌ و ڕاپـۆرته‌کان ده‌ڵێن 2 که‌س بریندارن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG