لایه‌نگرانی میر حسێن موسه‌وی به نیازن پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه خۆپـیشـاندانێـکی نوێ له تارانی پایته‌خت سـازبکه‌ن، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ئاگاداری کردبوونه‌وه له‌وه‌ی چیدی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌ڕێز موسه‌وی له گۆڕه‌پانی شۆڕش له تاران وتارێـک پـێشـکه‌ش به جه‌ماوه‌ره‌که بکات.
فه‌رمانڕه‌وای تارانیش گوتوویه‌تی ئه‌و خۆپـیشـاندانه مۆڵه‌تی وه‌رنه‌گرتووه و پـێویسته نه‌کرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی هه‌ینی ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی له وتاره‌که‌یدا گوتیشی ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی ئۆپۆزیسـیۆن ئه‌م خۆپـیشـاندانانه ڕانه‌گرن ئه‌وا وه‌باڵی ڕوودانی هه‌رچ توندوتیژیـیه‌ک له ئه‌سـتۆی ئه‌واندا ده‌بێت.
هه‌ر پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له گوته‌کانی ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی خه‌ڵـکی له سه‌رانسه‌ری تاران‌دا چوونه سه‌ر سه‌ربانه‌کان و هاواریان ده‌کرد " الله اکبر" و " بمرێت دکتاتۆر".