ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌ندام په‌رله‌مانێـکی باڵای سـووننه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـک له به‌غدای پایته‌خت ده‌سـتڕێژی لێـکراوه و گیانی سـپاردووه.
له‌و باره‌یه‌وه لێـپـرسـراوێـکی حزبه‌که‌ی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی حارس ئه‌لعوبه‌یدی (حارث العبیدی) له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی ئه‌لشه‌واف له گه‌ڕه‌کی یه‌رموک له به‌غدای پایته‌خت کوژراوه.
ئه‌لعوبه‌یدی سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین گرووپی سوونه‌کانی نێو په‌رله‌مانی عێراقی بوو و هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراقی بوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دوێنێ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی ئاگاهی ئه‌وه‌ی دا ڕه‌نگه کاری توندوتیژی له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا له عێراق ڕوو له زیادبوون بکه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی له‌شـکری ئه‌مریکایی خۆی بۆ کشـانه‌وه له نێو شـاره‌کانی عێراق ئاماده ده‌کات.
له وته‌که‌یدا بۆ ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کان له به‌غدا نوری ئه‌لمالیکی گوتی پـێده‌چێت هێرشی تێرۆرکاران ڕوو له هه‌ڵـچوون بکات، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی یاخیبووان بۆ ئه‌وه‌ی وای پـیشـان بده‌ن هێزه‌کانی عێراقی نه‌کرده و بێ توانان.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتێـکی ده‌رباره‌ی کوژرانی حارس ئه‌لعوبه‌یدی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:28 خوله‌كه.