ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی WHO کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی له جنیڤ ئه‌نجام ده‌دات بۆ تاوتوێـکردنی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نرێت که یه‌که‌م په‌تای ئه‌نفلۆنزا له ماوه‌ی 40 سـاڵی ڕابردوو ڤایرۆسی H1N1 ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز به‌رده‌وام له په‌ره‌سـندندایه یان نا.
کاربه‌ده‌سـتانی هۆنگ کۆنگ هه‌موو باخچه‌ی سـاوایان و قوتابخانه سه‌ره‌تایی‌یه‌کانیان بۆ دوو هه‌فته داخسـتووه پاش ئه‌وه‌ی 12 قوتابی ڤایرۆسه‌که‌یان تیادا به‌دی‌کرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆنگ کۆنگ دۆناڵد تسانگ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت که کاربه‌ده‌سـتان نه‌یانتوانیوه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌که بدۆزنه‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره به‌بێ ئه‌وه‌ی که که‌سه‌که په‌یوه‌ندی به که‌سـێـکه‌وه هه‌بووبێت که گه‌شـتی کردبێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تووشی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه بووبێت.
کاربه‌ده‌سـتان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له شـاری دوسڵدۆرفی ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا 26 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای به‌رازیان له ناو خوێندنگایه‌کی ژاپـۆنی پـشـتڕاست‌کرده‌وه.
به‌پـێی دوا ئامار که له ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه ژماره‌ی تووشـبووانی ئه‌و نه‌خۆشـیيـه نزیکه‌ی 28 هه‌زار که‌سه و ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت ئه‌و ڤایرۆسه 141 که‌سی له 74 وڵاتی جیاوازدا کوشـتووه.