پـۆلیس له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له ده‌ره‌وه‌ی ئۆتێلـێـکی پـێنج ئه‌سـتێره ڕوویداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 11 که‌س کوژراون و 70 ی دیکه‌ش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌که دره‌نگانێـکی شه‌وی سێشه‌ممه له به‌رده‌م ئوتێل پـیرڵ کۆنتینه‌نتاڵ له شـاری پـیشـاوه‌ر ڕوویدا. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌ر له ته‌قینه‌وه‌که گوێـیان له ته‌قه بووه له شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیله‌کانی ئوتێله‌که.
ده‌یان ئۆتۆمبیل زیانیان پـێـگه‌یشتـووه و هه‌روه‌ها به‌شـێـک له ئوتێـله‌که ئاگری تێبه‌ربووه، وه به‌پـێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌کانه‌وه په‌خش‌کران دوگه‌ڵ له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که به‌رز ده‌بۆوه و پاشـماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌که به سه‌ر شه‌قامه‌کانی ده‌وروبه‌ری ئۆتێله‌که بڵاوبووبۆوه و ئمبوڵانسه‌کانی فریاکه‌وتن گه‌یشـتبوونه شوێنی ڕووداوه‌که.