سه‌رۆکی لوبنان له ناو ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌دا بوو که زووانێـکی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌نگیان دا له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی وڵات.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک میشـێل سوله‌یمان له شاره‌که‌ی خۆی له باکوری به‌یرووت ده‌نگی دا به ڕۆژنامه‌وانانی گوت دیموکراسی لوبنان، ئه‌م وڵاته له ته‌واوی وڵاته‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیا ده‌کاته‌وه.
له‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا زۆرترایه‌تی ناو په‌رله‌مانی لوبنان که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پـشـتیوانی لێـده‌کات به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌تیـیه‌ک ده‌بێته‌وه که ڕێـکخراوی میلیشـیای حزبوڵڵای شیعه‌کان ڕابه‌رایه‌تی ده‌کات، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئێران و سوریاشه‌وه پـشـتیوانی لێـده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه له‌وانه‌یه هاوپه‌یمانێـتی ئاینده‌ی وڵات دیاری بکات.
ئاسایشی وڵات به توندی ڕاگیرابوو و نزیکه‌ی 50 هه‌زار سه‌رباز و پـۆلیس به سه‌رانسه‌ری لوبناندا بڵاوکرابوونه‌وه تا ڕێگه له ڕوودانی توندوتیژی بگرن.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له سبه‌ینێ دووشه‌ممه بڵاوبکرێنه‌وه.