بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌ی کورد له تاراوگه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ڕووی له هه‌رێمی ڤانکوڤه‌ری که‌نه‌دا کرد و له‌وێ وتووێـژی له‌گه‌ڵ محێدین پاڵانی سـازدا.
محێدین پاڵانی ده‌ڵێت من خه‌ڵـکی کوردســتانی ڕۆژهه‌ڵاتم له گوندێـکی سه‌ر به ئوسـتانی کرمشـان له سـاڵی 1971 له‌دایک‌بووم. ده‌شڵێت له‌به‌ر هۆکاری سـیاسی له منداڵیـیه‌وه ده‌سـتی له خوێندن هه‌ڵـگرتووه و به بنه‌ماڵه‌وه ڕوویان له عێراق کردووه و له‌وێ ڕووبه‌ڕووی مه‌ینه‌تیـیه‌کی زۆر بوونه‌ته‌وه. پاشـان له سـاڵی 2001 دا له ڕێـگه‌ی ڕێـکخراوی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به په‌نابه‌ر له که‌ندا وه‌رگیراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:30 خوله‌كه.