سه‌رۆکانی ئێران و ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له تاران ده‌ستیان به وتووێـژکردن کرد له‌سه‌ر چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تێرۆریزم و قاچاخچێتی موخه‌ده‌رات، هه‌روه‌ها کێشه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمه‌که‌یان تاوتوێـکرد.
مانگی ڕابردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سێ وڵاته له کابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان کۆبوونه‌وه و له‌وێ له‌سه‌ر په‌ره‌پـێدانی بازرگانی و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیـیه بنچینه‌یی‌یه‌کانی نێوانیان ڕێـکه‌وتن.
هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتان له‌سه‌ر چۆنێتی کۆنتڕۆڵـکردنی سـنووره‌کانیان وتووێـژیان کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕی زیاتر بوونه‌ته‌وه له لایه‌ن ئه‌و میلیشـیانه‌ی له سـنووره‌کانه‌وه دزه ده‌که‌ن.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش لای خۆیه‌وه پـلان بۆ زیادکردنی ژماره‌ی هێزه‌کانی خۆی له ئه‌فغانســتان داده‌نێت، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌کان. ئێرانیش که سـنووری به ئه‌فغانسـتان و پاکسـتانه‌وه هه‌یه ڕه‌خنه‌ی له‌م نیازه‌ی ئه‌مریکا گرتووه.