Accessibility links

عێراق ڕۆژی سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی ده‌سـتنیشـان ده‌کات


هه‌ڵـبژاردنی داهاتووی عێراق ڕۆژی 30 ی یه‌کی سـاڵی 2010 ده‌کرێت.

خالید ئه‌لعه‌تیـیه‌ جێـگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گوتوویه‌تی دادگای فیدراڵی وڵاته‌که‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی دیارکردووه‌ له‌ وه‌ڵامی داوای 275 ئه‌ندامه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق.

ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی داهاتووی عێراق دووه‌م هه‌ڵـبژاردنی وڵاته‌که‌یه‌ له‌وه‌تای که‌وتنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسـێن له‌ شه‌ش سـاڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌.

هه‌ڵـبژاردنی پـێشـووی عێراق له‌ مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2005 دا کرا که‌ ده‌نگده‌ران هاوپه‌یمانێـتیـیه‌کی به‌رفراوانی شیعه‌ ئاینزاکانیان له‌سه‌ر زۆربه‌ی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق داناوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG