له مانگی شه‌شی داهاتوودا وا بڕیاره هه‌ڵـبژاردن له کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌بچێت بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکی وڵاته‌که.
هه‌ڵـبژاردن به بنه‌مایه‌کی هه‌ره گرنگی دیموکراسی داده‌نرێت وه‌ک چۆن ئه‌م پـرۆسه‌یه گرنگه ئاوه‌هاش ئاکامه‌کانی و ئه‌و ڕه‌وشه‌ش که له پاش خۆی ده‌یهێنێته کایه گرنگی خۆیان هه‌یه.
هه‌ڵـبژاردن به‌پـێی هه‌ل‌ومه‌رج و بڕیاری ئه‌و وڵاته‌ی تیایدا ده‌کرێت هه‌رچه‌ند سـاڵێـک جارێـک ئه‌م پـرۆسه‌یه ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا مانا فراوانه‌که‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌س یان ئه‌و که‌سـانه‌ی پـێشـتر له ده‌سه‌ڵاتدا بوون شـیانی ئه‌وه هه‌یه جارێـکی تر ده‌نگی پـێویست نه‌هێنن و نه‌توانن فره‌مانڕه‌وایه‌تی بکه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش به مانا تیۆریه‌که‌ی دورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌نگاو به‌ره‌و دیکتاتۆری بنێت.
ئینجا جێی خۆیه‌تی بپـرسین ئه‌م تیۆریه له وڵاتێـکی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا کارده‌کات که وه‌لی فه‌قیهـ خاوه‌نی یه‌که‌م و دوا ده‌سه‌ڵاته.
له هه‌موو هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئێران‌دا به گشتی ململانێی هه‌ڵـبژاردن له نێوان کۆنه‌پارێزان و ڕیفۆرمخوازانی ئێران‌دا بووه، چ شـتێـک به‌رنامه‌ی ئابووری یان ڕێبازی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه دیارده‌کات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره سـیاسه‌تانه‌شـیان هه‌بێت ئایا ده‌سه‌ڵاتی پـیاده‌کردنی ڕێبازه‌کانیان هه‌یه یان ئه‌مانه‌ش به مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به ئاسـایشی نیشـتیمانیـیه‌وه ده‌به‌سـترێنه‌وه؟
له نێوان سه‌رۆک و وه‌لی فه‌قیهدا گرفتی ده‌سه‌ڵات هه‌یه یان نا؟
هه‌ڵـبژاردنی ئه‌مسـاڵی سه‌رۆکایه‌تی ئێران چه‌ندێ کاریگه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر باری په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئێرانه‌وه؟
هه‌ر له ئێسـتاوه ئه‌وانه‌ی خۆیان کاندیدکردووه که‌وتوونه‌ته وتاردان و دروشـمی جۆراوجۆر بڵاوده‌که‌نه‌وه.
زۆرێـک له دروشـمه‌کانیش له خولگه‌ی گۆڕاندا ده‌سـوڕێنه‌وه، کام یه‌کێ له‌و کاندیدانه گۆڕان ده‌که‌ن؟ یان ته‌نها په‌یمانه‌کانی به‌ر له هه‌ڵـبژاردنه؟
بۆ ئاینده‌ی ئێران و ناوچه‌که و جیهانیش کامیان باشتره ڕیفۆرخوازه‌کان یان کۆنه‌پارێزان؟ یان هیچ جاوازیـیه‌کیان نیـیه؟
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
سـامان ڕه‌سوڵ‌پور، ڕۆژنامه‌وان و داکۆکیـکار له مافه‌کانی مرۆڤ.
دکتۆر ئیدرسی ئه‌حمه‌دی، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 47:58 خوله‌که.