Accessibility links

هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هیندسـتان کۆتایی‌پـێهات


هه‌ڵـبژاردنه‌ گشـتیـیه‌کانی مانگ درێژخایه‌نه‌که‌ی هیندسـتان کۆتایی‌پـێهات.

تـێـکڕای سـندوقه‌کانی ده‌نگدان له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا له‌و وڵاته‌دا داخران دوای ئه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها خه‌ڵـکی له‌ پـێـنج قۆناغی هه‌ڵـبژاردندا ده‌نگیان دا بۆ هه‌ڵـبژاردنی نوێنه‌ره‌کانیان بۆ 543 کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانیدا.

بڕیاره‌ ئه‌نجامی کۆتایی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ و دوای ژماردنی تێـکڕای ده‌نگه‌کان ئاشـکرابکرێت.

پـێی‌ده‌چێت هیچ کامێـک له‌ هاوبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی کۆنگره‌ و نه‌ پارتی ئۆپـۆزیسـیۆنی به‌هاریاتا جه‌ناتا زۆرینه‌ی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست‌بهێنن.

وه‌ک ئه‌نجامێـکیش پـێی‌ده‌چێت که‌ هه‌ردووکیان ڕووبه‌ڕووی ململانه‌یه‌کی سـیاسی بـبنه‌وه‌ بۆ به‌ده‌سـهێنانی هاوبه‌ندی نوێ بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌ته‌ نوێـیـه‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG