کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له سه‌رئه‌نجامی هێرشـێـکی خۆکوژی‌دا 7 هاوڵاتی سـڤیل له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له به‌شـی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتێـکی خۆجێی له ڕۆژی چوارشه‌ممه وتی ته‌قینه‌وه‌که له ده‌رگایه‌کدا ڕوویداوه که کرێـکاران چاوه‌ڕوانی چوونه ژووره‌وه‌ی بنکه‌که بوونه له ده‌ره‌وه‌ی شـاری خۆست. وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانی وتی 21 که‌س له هێرشه‌که‌دا برینداربوونه.
له لایه‌کی تره‌وه له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان وتی میلیشـیاکان موشه‌کیان هاویشتۆته بنکه‌کانه‌وه له ئۆسـتانی پاکتیکه له باشوری ڕۆژهه‌ڵات. هێزه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا هێرشی ئاسـمانیان کردووه و سه‌رئه‌نجام 6 یاخیبوو و 2 هاوڵاتی سـڤیل کوژراون.