له سه‌روبه‌ندی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی هه‌رێمی کوردســتاندا که بڕیاره 25 ی مانگی حه‌وت ئه‌نجام‌بدرێت زۆربه‌ی لیسـته‌کان جه‌خت له مه‌سه‌له‌ی گۆڕان ده‌که‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه مه‌ریوان وریا قانع له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت له ڕاسـتیدا له کوردسـتاندا گۆڕان پـێویسته له زیاتر له ئاسـتێـکدا بکرێت. ده‌شڵێت به بۆچوونی من ســیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتی و حزبایه‌تی له وڵاتی ئێمه‌دا له چوارچێوه‌ی ناڕاست و هه‌ڵه‌دان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:49 خوله‌كه.