سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی پاکسـتان و ئه‌فغانسـتان کۆده‌بێته‌وه.
کاربه‌ده‌ســتانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن چاوهڕواندهکرێت سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کاندا داوا له هه‌ردوو ڕێبه‌ر بکات نزیکتر هاوکاری یه‌کتری بکه‌ن له شه‌ڕی دژی توندڕه‌واندا.
بڕیاره سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپـی به جودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای و سه‌رۆکی پاکسـتانی عاسف عه‌لی زارداری کۆبـبێته‌وه و پاشـان هه‌رسێ ڕێـبه‌ر پـێـکه‌وه کۆبـبنه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز زارداری گوتی حکومه‌ته‌که‌ی چه‌که ناوه‌کیـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان پاراسـتووه.
سه‌رۆکی پاکسـتان به ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی ئه‌مه‌ریکی گوت که‌وا چه‌کدارانی تالیبان هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر حکومه‌تی پاکسـتان به‌ڵـکو ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئارامی وڵاته‌که.