عێراق بۆمببارانی ئه‌م دوایـیه‌ی ئێرانی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوه کورده‌کان له هه‌رێمی کوردسـتان له باکور مه‌حکوم کردووه، وه ده‌شڵێن ڕه‌نگه ئه‌و هه‌ڵوێسـته زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی هاوبه‌ش بگه‌یه‌نێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ئه‌مڕۆ سـێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند باڵوێزی ئێرانی ئاگادارکردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌کی فه‌رمی ناڕه‌زایی به حکومه‌ته‌که‌ی بدات، که داوای ده‌سـتبه‌جێ کۆتایی به هێرشـه‌کانی سـنوور ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌ســتانی ئێرانی ده‌ڵێن هێرشه‌کانی ئێران له ماوه‌ی ڕۆژه‌کانی دوایـیدا کۆمه‌ڵه‌ی کورده جوداخوازه‌کانی ئێرانی ناسـراو به پـژاک کردۆته ئامانج که ئێران له مێژه‌وه سـکاڵای له چالاکیـیه‌کانی ئه‌ودیو سـنووری کۆمه‌ڵه‌که کردووه.
عێراق ده‌ڵێت له هه‌نگاوه‌که‌ی ئێران بۆ پاراسـتنی سـنووره‌کانی تێـده‌گات، به‌ڵام ئه‌م ئامانجه به هه‌ڵـوێسـتێـکی یه‌کلایه‌نه جێبه‌جێ ناکرێت.
هه‌روه‌ها حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئیدانه‌کردنی خۆی بۆ هێرشه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه ڕاگه‌یاند که له لایه‌ن هه‌لیـکۆپـته‌ره‌کانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام‌درا.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامبوونی بۆردومانه‌کانی ئێران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له سـلێمانی له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:23 خوله‌كه.