ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت پـتر له 1000 حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی جۆری A-H1N1 له 20 وڵاتی جیهاندا پـشـتڕاست‌کراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت وێڕای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی مه‌کسیـک ده‌ڵێت نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز گه‌یشـتۆته به‌رزترین ئاستی، به‌ڵام وا ئێسـتا ڕووی له دابه‌زین کردووه.
سه‌رۆکی ڕێـکخراوی ناوبراو ده‌شـڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ڕه‌نگه ئه‌نفلۆنزای به‌راز له چه‌ند مانگی داهاتوودا به شـێوه‌یه‌کی به‌هێزتر نه‌خۆشـیـیه‌که سه‌ر هه‌ڵـبداته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه مارگرێت چان له وته‌که‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌ی فاینانشیاڵ تایمز گوتی پـێده‌چێت نه‌خۆشـیـیه‌که وه‌ک تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به چڕوپـڕتر بگه‌ڕێته‌وه. ده‌شـڵێت ڕانه‌گه‌یاندنی مردنی دیکه‌ی ئاکامی نه‌خۆشـیـیه‌که واتای ئه‌وه نیـیه که‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌که کۆتایی هاتووه.
هه‌روه‌ها خانم مارگرێت هیواشی خواست ڤایرۆسی H1N1 هۆکاری دروسـتبوونی نه‌خۆشیـیه‌که ڕوو له نه‌مان بکات. ده‌شـڵێت وڵاتی مه‌کسـیـک که ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵـدانی نه‌خۆشـیـیه‌که‌یه 590 حاڵه‌تی نه‌خۆشی پـشـتڕاست‌کردووه، که 25 له‌و ژماره‌یه گیانیان سـپاردووه.
هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا 226 حاڵه‌تی نه‌خۆشـیـیه‌که‌ی پـشـتڕاست‌کردووه و یه‌کێـک له نه‌خۆشـه‌کان گیانی له‌ده‌سـتداوه.
هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌که له ئه‌وروپا و ئاسـیا پـشـتڕاست‌کراون. هاوکات ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌رهه‌ڵـدانی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له ئوسـترالیا و که‌نه‌دا و کۆسـته‌ریکا و کۆڵۆمبیا و دانیمارک و سلڤادۆر و فه‌ره‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و هۆنگ‌کۆنگ و چه‌ندان وڵاتی دیکه پـشـتڕاست‌کراون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئاسـتی ئاگاهی به‌رزکرده‌وه بۆ پـله‌ی 5 که ئه‌مه‌ش پـله‌یه‌ک خۆار جاڕنامه‌ی ڕوودانی درمێـکی گشتگیری جیهانیـیه.