Accessibility links

به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنێـک زۆربه‌ی ئیسرائیلیـیه‌کان له‌گه‌ڵ گورزی له‌شـکریدان بۆ سه‌ر ئێران


ڕاوه‌رگرتنێـکی نوێ له‌ ئیسرائیل وا نیشـان ده‌دات زۆربه‌ی جوله‌که‌ ئیسرائیلیـیه‌کان هێرشی له‌شـکری ئیسرائیلیان پـێ‌باشه‌ بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ناوه‌کیـیه‌کانی ئێران.

ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ڕاوه‌رگرتنه‌ له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی حائارێتزدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ 66% ئه‌و جوله‌که‌ ئیسرائیلیـیانه‌ی ڕایان وه‌رگیراوه‌ پـشـتیوانی له‌ هێرشـێـکی له‌و شـێوه‌یه‌ ده‌که‌ن بۆ سه‌ر ئێران، هاوکات 15% ی ئه‌وانه‌ی به‌شـداریـیان له‌م ڕاوه‌رگرتنه‌دا کردووه‌ دژی بوون و له‌ 19% ڕای خۆیان نه‌داوه‌.

75% له‌وانه‌ی ده‌نگیان بۆ ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ ناوه‌کیـیه‌کانی ئێران داوه‌ گووتوویانه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریکاش پـشـتیوانی له‌ هه‌نگاوێـکی له‌و جۆره‌ نه‌کات ئه‌وا ئه‌مان هه‌ر پـشـتیوان ده‌بن بۆ بڕیارێـکی له‌و شـێوه‌یه‌ی ئیسرائیل. 15% گوتوویانه‌ ڕاگۆڕینیان ده‌که‌وێته‌ سه‌ر هه‌ڵوێسـتی واشـنتن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG