ئه‌ندامانی پارتی سـیاسی سه‌ر به کورده‌کان له تورکیا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌سـتیان کرد به مانگرتن بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌سـتگیرکردنی ئه‌ندامانی پارتیـیه‌که‌یان.
یاسادانه‌ران، شه‌هردار و ئه‌ندامانی تری پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی له شـاری دیاربه‌کر ده‌واریان هه‌ڵـداوه که له‌وێ کۆبوونه‌ته‌وه له خۆپـیشـاندانێـکی گشتیدا مانیان له خواردن گرتووه.
کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا زیاتر له 100 که‌سـیان له مانگی ڕابردوو ده‌سـتگیرکردووه به گومانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ناسـراو به په‌که‌که‌وه هه‌یه.
سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی ئه‌حمه‌د تورک به‌م دوایـیانه ئه‌و هه‌ڵـمه‌تانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و به مه‌به‌سـتی سـیاسی و نا دیموکراسی ناودێری کرد.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی زۆرجار سـیاسه‌تمه‌دارانی کورد له تورکیا تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی که پـشـتیوانی له په‌که‌که ده‌که‌ن که له سـاڵی 1984 وه شه‌ڕ بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌کات.