Accessibility links

ڕێبین ڕه‌سـۆڵ هیواداره‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان پاک و بێـگه‌رد بێت


ڕێبین ڕه‌سـوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێـکخراوی ئاسک بنکه‌ له‌ هه‌ولێر له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت هه‌موو لیسـتێـک له‌ هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی کوردسـتان ئازاده‌ له‌وه‌ی باسی که‌م‌وکوڕیـیه‌کان یان ئیشه‌ باشه‌کانی حکومه‌ت بکات، به‌ مه‌رجێـک ئه‌وه‌ی ڕچاوبێت که‌ پاراسـتنی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و پـڕ بایه‌خه‌ و نابێت به‌ هیچ شـێوه‌یه‌ک هیچ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن پـێشـێلی بکات و بـبێته‌ هۆی تێـکدانی که‌ش‌‌وهه‌وای هه‌ڵـبژاردنه‌که‌. ده‌شڵێت ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ نیـیه‌ که‌ چ لیسـتێـک کورسیـیه‌ک یان دوو کورسی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵـکو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بتوانین له‌ کوردسـتاندا نموونه‌یه‌کی پاک و بێـگه‌رد پـێشـکه‌ش به‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ بکه‌ین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:38 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG