ئه‌مڕۆ هه‌ینی زۆربه‌ی وڵاتی مه‌کسـیک له دۆخێـکی ڕاوهسـتاودان، له هه‌وڵێـکدا بۆ به‌ربه‌ستکردن و کۆنتڕۆڵـکردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی H1N1 ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ئه‌وه‌ی بووه به هۆی نهخۆشـکهوتنی به سه‌دان که‌سی ناو مه‌کسـیـک و ده‌ره‌وه‌ی.
له مه‌کسـیک خوێندنگا و کارگوزاریـیهکان و نووسـینگه و ده‌زگا ناگرنگه‌کان بۆ ماوه‌ی پـێنج ڕۆژ داده‌خرێن و سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته فلیپ کاڵدرن هانی خه‌ڵـکی داوه که له کاتی پـشـووهکانی بۆنه‌ی سینکۆ دی مایۆ له ماڵ و حاڵی خۆیاندا بمێنـنه‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارێتی مه‌کسـیک ڕایگه‌یاند 40 که‌سی تر دووچاری ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بوونه‌ته‌وه و هه‌تا ئێسـتا 300 که‌س تووشی ئه‌و ئه‌نفلۆنزایه بوون و 12 حاڵه‌تی مردنیش ڕوویداوه. به‌ڵام وه‌زیری ته‌ندروسـتی مه‌کسـیک خۆزێ ئه‌نجڵ ڕایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی که داوای چاره‌سه‌ی ئه‌نفلۆنزایان کردووه ڕوو له که‌مبوون ده‌کات و گوتیشی له‌وانه‌یه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه دابه‌زێت.
له لای خۆیه‌وه ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی حاڵه‌ته‌کانی ئه‌و نهخۆشـیهی له مه‌کسـیک و 10 وڵاتی تردا پـشـتڕاست کردۆته‌وه به 109 حاڵه‌تی ئه‌مریکاوه.