Accessibility links

به‌ریتانیا کۆتایی به‌ ئه‌رکه‌ له‌شـکریـیه‌کانی خۆی له‌ عێراقدا هێنا


هێزه‌کانی به‌ریتانیا کۆتایی‌یان به‌ ئه‌رکه‌ له‌شـکریـیه‌کانیان له‌ عێراقدا هێنا و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆیان دایه‌ ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌مریکا.
تۆم ڕیڤه‌رز په‌یامنیری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ له‌نده‌ن ڕاپـۆرتێکی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم به‌ کوردی ئاماده‌ی کردووه‌.

هه‌ر که‌ بوقی له‌شـکری لێـدرا ئاڵای ڕێبه‌رایه‌تی له‌شـکری به‌ریتانیا له‌ بنکه‌که‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌سره‌ داگیرا و ده‌سه‌ڵات درایه‌ ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌مریکا.

فه‌رمانده‌ی 20 هه‌مین هێزی زرێپـۆشی به‌ریتانی تۆم بێکێت ماڵئاوایی کرد.

تۆم ده‌ڵێت" ئێمه‌ غه‌مبارین که‌ دۆسـته‌ عێراقیـیه‌کانمان جێده‌هێڵین، به‌ڵام که‌ عێراق جێده‌هێڵین ئه‌وه‌ ده‌زانین که‌ کاری خۆمان به‌ باشی ئه‌نجامداوه‌ و زه‌مینه‌مان ئاماده‌کردووه‌ بۆ به‌رده‌وامبوونی سه‌رکه‌وتن بۆ دۆسـته‌کانمان و هاوپه‌یمانه‌کانمان له‌ پاش خۆمان.

له‌ له‌نده‌ن سه‌رۆک وه‌زیر گۆردن بڕاون ئه‌رکه‌ درێژخایه‌ن و مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی به‌ریتانیای له‌ عێراق به‌ سه‌رکه‌وتوو ناوبرد و ڕێز و سوپاس‌گوزاری بۆ سه‌ربازه‌ به‌ریتانیـیه‌کان ده‌ربڕی ئه‌وانه‌ی که‌ ژیانی خۆیان له‌ده‌سـتداوه‌.

گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ له‌ باشوری عێراق مانگێـگ به‌ر له‌ به‌رنامه‌ی کاته‌که‌ی ئه‌نجام درا. ئێسـتا نزیکه‌ی 3700 سه‌رباز به‌ره‌به‌ره‌ ده‌ست به‌ کشـانه‌وه‌ ده‌که‌ن و به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێ‌ده‌که‌ون.

له‌ کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانی له‌ له‌نده‌ن گۆردن بڕاون پای له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داگرت که‌وا به‌ریتانیا هه‌ر له‌سه‌ر پـشـتیوانی‌کردنی عێراق به‌رده‌وام‌ده‌بێت.

بڕاون ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ ته‌نها سه‌باره‌ت به‌ ڕابردوو نه‌بوو، به‌ڵـکو سه‌باره‌ت به‌ داهاتوو بوو، ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و من په‌یمانێـکی دۆسـتایه‌تی و هاوبه‌شـی و هاوکاریمان له‌ نێوان وڵاته‌که‌ماندا مۆرکرد که‌وا بنه‌مایه‌کی نوێـیه‌ بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌ریتانیا و عێراق داده‌نێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG