ڕووسیا ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه سـێرگی لاڤرۆڤ له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی کۆریای باکور و باشور ده‌کات، وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوولادا کۆده‌بێته‌وه.
لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به په‌یامنێرانی گوت که ئه‌و ده‌یه‌وێت له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا باس له ئاڵۆزکاریـیه‌کانی دورگه‌ی کۆریا بکات. و هه‌روه‌ها باس له هه‌وڵه سه‌رنه‌که‌وتووه‌کانی کۆتای‌هێنان به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی کۆریای باکوریش بکات.
لاڤرۆڤ گوتی هه‌موو لایه‌نه‌کانی که به‌شدارن له وتووێژه‌کانی به‌رنامه‌ی چه‌کی ناوه‌کی کۆریای باکور ئه‌رکیان هه‌یه که ده‌بێت جێبه‌جێی بکه‌ن.
شایانی باسه سه‌ردانه‌که‌ی لاڤرۆڤ له ڕۆژی پـینجشه‌مه ده‌ست‌پـێده‌کات که له سه‌ره‌تاوه ده‌ڕواته پـیونگیانگ. و ڕاگه‌یاندنی ئه‌م سه‌ردانه‌ش له هه‌فته‌یه‌ك پاش ڕگه‌یاندنه‌که‌ی کۆریای باکوره بۆ کشانه‌وه‌ی له وتووێژی شه‌ش لایه‌نه، و هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌رکردنی پشکنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵاته‌که‌ی.
ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌ی کۆریای باکوریش له ئه‌نجامی ڕاپـۆرتێکی ئه‌م دوایـیانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو که ڕه‌خنه‌ی له کۆریاری باکور گرتبوو .
هه‌ندێـک له ولاتانی دراوسێی کۆریای باکور له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاشـدا بڕوا ده‌که‌ن کۆریای باکور توانای موشه‌کی مه‌ودا دڕێژی تاقی‌کردۆته‌وه.