Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما و ڕێبه‌رانی ئه‌مریکای لاتین سه‌باره‌ت به‌ کوبا وتووێژ ده‌که‌ن


کوبا بابه‌تی سه‌ره‌کی بووه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی ئه‌مه‌ریکای لاتین.

سه‌رۆکی ڤه‌نزوێلی هوگۆ چاڤێز و ڕێبه‌رانی تر له‌ ئۆباما داوا ده‌که‌ن بۆ لادانی گه‌مارۆدانی بازرگانی له‌سه‌ر کوبا.

ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌و ده‌یه‌وێت گۆڕانێـک بـبینێت له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کوبا، به‌ڵام هه‌روه‌ها گۆڕانی دیموکراتیـک له‌ دورگه‌ی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی کۆمۆنیسـته‌کان.

کوبا له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌دور خرابوو، وه‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆک ئۆباما قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت و سه‌ردان و ناردنی پول له‌ لایه‌ن کوبایی ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کانه‌وه‌ بۆ دورگه‌که‌ی لادا.

بابه‌ته‌کانی تری نێوان ڕێبه‌رانی کۆبوونه‌وه‌کانی ترینیداد و تۆباگۆ، ژیانه‌وه‌ی ئابووری، هێشـتنه‌وه‌ی بازرگانی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی قه‌یرانه‌ دارایی‌یه‌کان بووه‌ له‌وه‌ی هه‌ژاریـیه‌کی زۆرتر دروست بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG