له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی سه‌عید بومه‌دوحه توێژه‌ر له رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و یه‌کێک له ئاماده‌کارانی راپـۆرتی ئه‌م رێکخراوه ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پـێشـێلکاری گه‌وره به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی مرۆڤ له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌کرێن و به تایبه‌تی له لایه‌ن ده‌زگاکانی ئاسایشه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوی ئه‌رێنی و هانده‌ری بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ ناوه.
به‌رێز بومه‌دوحه ده‌ڵیت ئامانجی رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م راپـۆرته‌دا مه‌حکوم کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد نیـیه، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێت له ڕێـگایه‌وه به به‌رپرسانی کورد بڵه‌ین که ده‌توانن مافه‌کانی مرۆڤ له زۆر بواردا به‌ره‌و باشتر به‌رن. هه‌روه‌ها گوتیشی که ناتوانرێت ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ل به‌شه‌کانی تری عێراقدا به‌راورد بکرێت.