ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پایته‌ختی تایلاند ناوبه‌ناو ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسـترا هاوکاتی ئه‌وه‌ی هێزه ئاسایشـیـیه‌کان ده‌سـتیان کردووه به سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
له‌و باره‌یه‌وه که‌یت پاوه‌ند داوسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له بانکۆکه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
هێزی ئاسایشی تایلاندی ته‌قه‌یان به هه‌وادا کرد بۆ ئه‌وه‌ی فشـار به‌رن بۆ خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت تا له شـوێنی قه‌ده‌غه‌کراو بکشـێنه‌وه. پـێـکدادانه‌که‌ی نیوه‌ڕۆی بانکۆک یه‌کێـک بوو له زنجیره‌یه‌ک پـێـکدادانی نێوان هێزی ئاسایش و خۆپـیشـانده‌ران.
خۆپـیشـانده‌رانی که به‌رگی سـووریان پـۆشـی بوو پـشتیوانی له سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو تاکسین شـینه واترا ده‌که‌ن و داوای ده‌سـت له‌کارکشـانه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێسـتا و هه‌ڵـبژاردنی نوێ ده‌که‌ن.
به‌ڕێز تاکسین له سـاڵی 2006 دا له کوده‌تایه‌کدا له‌کار خرا و ئێسـتا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی.
له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ربازه‌کان له شـوێنێـکدا ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپـیشـانده‌راندا کرد له هه‌وڵـێـکدا بۆ کردنه‌وه‌ی ڕێـگاکان. نزیکه‌ی 70 که‌س له‌و پـێـکدادانه‌دا برینداربوون.
له سه‌رانسه‌ری ڕۆژه‌که خۆپـیشـانده‌ران ده‌سـتیان به‌سه‌ر پاسه‌کان و ئۆتۆمبیله‌کاندا گرتبوو بۆ گرتنی ڕێـگاکان و ده‌یانسـووتاندن. ئه‌وان به‌رد و تۆپ ته‌ره‌قه‌یان ده‌گرته هێزه‌کانی ئاسایش.
حکومه‌ت داوای ئارام‌بوونه‌وه ده‌کات و داوا له خۆپـیشـانده‌ران ده‌کات بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان.