نووسه‌ر و شـێـکه‌ره‌وه‌ی سـیاسی سـامی شـۆڕش له شـاری هه‌ولێری کوردسـتانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ڵێت ئه‌و ئامانجانه‌ی که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆی هاتوونه‌ته عێراق تا ڕاده‌یه‌کی زۆر جێبه‌جێ بووه، یه‌که‌میان ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری سه‌دام حسێن که ئه‌وه بۆخۆی ده‌سـتکه‌وتێـکی زۆر گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو گه‌لانی عێراق و هه‌روه‌ها له قازانجی مه‌سه‌له‌ی ئاشتی و سه‌قامگیریـیه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:33 خوله‌كه.