هێزه‌کانی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا به وردی چاودێری ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی که‌ناره‌ی سـۆماڵ ده‌که‌ن که چه‌ته‌کانی ده‌ریایی کاپـتنێـکی که‌شـتی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکایی‌یان به بارمته ده‌سـتگیرکردووه.
که‌شـتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی USS Bainbridgeله به‌ره‌به‌یانی پـێـنجشه‌ممه گه‌یشـتۆته شـوێنی ڕووداوه‌که. چه‌ته‌کانی ده‌ریا له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه ده‌سـتیان به‌سه‌ر که‌شـتیـیه‌که گرتووه به‌ر له‌وه‌ی تاقمه ئه‌مه‌ریکیـیه‌که کۆنتڕۆڵ به‌ده‌سـت‌بهێنـنه‌وه.
ئه‌ندامانی تاقمه‌که ده‌ڵێن چوار چه‌ته‌ی ده‌ریایی هێشـتا کاپـتنی که‌شـتیـیه‌که‌یان به بارمته گلداوه‌ته‌وه.
کۆمپانیای گواسـتنه‌وه‌ی ده‌ریایی مێرسـک ده‌ڵێت مه‌به‌سـتی سه‌ره‌کیـیان گه‌ڕانه‌وه‌ی کاپـتنه‌که‌یه به سه‌لامه‌تی.
جێی باسه ئه‌م که‌شـتیـیه شه‌شه‌مین که‌شـتیـیه که له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌سـتی به‌سه‌ردا بگیرێت، به‌ڵام یه‌که‌مین که‌شـتیـیه که له ئه‌مه‌ریکا تۆمار کرابێت و له لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌ریایـی‌یه‌وه له که‌ناری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فه‌ریکا ده‌سـتی به‌سه‌ردا بگیرێت.
چه‌ته‌کانی ده‌ریا که له بنکه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی که‌ناری سۆماڵه‌وه کارده‌که‌ن. له‌م دوایـیدا زیا له 10 که‌شـتیـیان به تاقمه‌کانیانه‌وه به بارمته ده‌سـتگیرکردووه.