مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و به وتووێـژکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا خۆشـحاڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی ڕاسـتگۆیی و دادپه‌روه‌ری و ڕێزگرتن بـبێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و له شـاری ئه‌سـفه‌هان ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ست به هه‌رچ ناڕاستگۆیی‌یه‌ک له نیازی واشنتن‌دا به‌رامبه‌ر به ئێران بکات ئه‌وا سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما هه‌مان وه‌ڵامدانه‌وه به‌ده‌ست ده‌که‌وێت هه‌ر وه‌ک جۆرج بوشی سه‌رۆکی پـێشـوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئێران په‌سنی به‌ڕێز ئۆبامای دا له‌سه‌ر ئه‌و سـڵاو و پـیرۆزبایی‌یه‌ی له په‌یامه‌که‌یدا له مانگی ڕابردوو به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ئاڕاسته‌ی حکومه‌ت و گه‌لی ئێرانی کرد.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئێدوارد یه‌رانیان له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان فه‌خریـیه دۆسـکی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:40 خوله‌كه.