ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی له تورکیا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما نزیکه‌ی 7 خوله‌کی خایاندووه و تیایدا خواستی خۆیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیا به ڕێـگای ئاشـتیـیانه ده‌ربڕیوه. ده‌شڵێت ئه‌و به سه‌رۆکی ئه‌مریکای گوتووه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به تێرۆره‌وه نیـیه، به‌ڵـکو کورد له هه‌موو لایه‌کی تر زیاتر خوازیاره ئه‌و کێشه‌یه به ئاشـتیـیانه چاره‌سه‌ربکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.