له ئه‌ڵقه‌ی پـێشـووی به‌رنامه‌که‌ماندا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان هه‌ندرێن شێخ عوسمان باسمان له‌و کێشه یاسایی‌یه کرد که ڕووبه‌ڕووی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بووه‌وه به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تێـکی وه‌رگێڕدراو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا، وه تیایدا ناوی ژماره‌یه‌ک گه‌وره کاربه‌ده‌ستی عێراقی هاتبوو، له‌وانه سه‌رۆکی عێراقیش.
سه‌رۆکی عێراق داوای یاسـایی له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی تۆمارکرد و پاش لێـکۆڵینه‌وه و چه‌ند دانیشـتنێـکی دادگا بڕیار درا سـزای دارایی 13 ملیۆن دینار بسه‌پـێنرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی و سه‌رنووسه‌ری پـێشـووی.
به دوای ئه‌م بڕیاره‌شدا هه‌ڵمه‌تێـک له نێو ڕۆشـنبیران و نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌واناندا ده‌سـتیپـێـکرد بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا.
بۆ ئه‌مڕۆش به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ته‌رخان ده‌که‌ین بۆ هه‌مان مه‌سه‌له و تیایدا میوانداری ڕۆنامه‌وان که‌مال ڕه‌ئووف سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌که‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:23 خوله‌كه.