ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆکی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆبۆوه. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌کان له‌سه‌ر کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه.
دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـک کێشه هه‌یه که نه‌ک هه‌ر په‌یوه‌ندیـیان به‌وانه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردســتان و حکومه‌تی فیدراڵی عێراقه‌وه هه‌یه، به‌ڵـکو په‌یوه‌ندیـیان به مه‌سه‌له‌ی ڕه‌فتار و سـیاسه‌تی حکومه‌ته‌وه هه‌یه. ده‌شڵێت هه‌ردوولا له هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیانن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:48 خوله‌كه.