Accessibility links

خۆپـیشـاندران له‌ له‌نده‌ن هێرشـیان کرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی G20


خۆپـیشـاندران له‌ له‌نده‌ن له‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ په‌نجه‌ره‌کانی باڵه‌خانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی 20 وڵاتانیان تێـکشـکاند و بۆ ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن چوونه‌ ناو باڵه‌خانه‌ی ڕۆیاڵ بانکی سـکۆتلانده‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی پـۆلیس دایانمرکێنێت.

خۆپـیشـانده‌ران هه‌روه‌ها هێرشـیان کرد سه‌ر بانکی ئینگلاند له‌ کاتێـکدا ڕێبه‌رانی جیهانی خۆیان ئاماده‌ ده‌که‌ن بۆ ده‌سـتپـێـکردنی وتووێـژه‌کانیان له‌مه‌ڕ ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری جیهانیدا.

هه‌زاره‌ها له‌ خۆپـیشـانده‌ران به‌ ناوچه‌ی بازرگانی له‌نده‌ن بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ و به‌شـداریـیان له‌ خۆپـیشـاندانه‌کان کردووه‌ که‌ به‌ ڕۆژی درۆی دارایی ناویان ناوه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران خۆپـیشـانده‌رانیان به‌ کۆمه‌ڵـێک له‌ گێره‌شـێوێنان و دژ به‌ سه‌رمایه‌داری و ژینگه‌ ناو ناوه‌.

دیمه‌نه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن نیشـانی دابوو که‌ ژماره‌یه‌کیان برینداربوون له‌ کاتێـکدا پاڵیان به‌ ڕێزه‌کانی پـۆلیسـه‌وه‌ ده‌نا، پـۆلیس هه‌روه‌ها ڕێی له‌ خۆپـیشـانده‌ران گرته‌وه‌ له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی بازاڕی ئاڵوگۆڕکردنی سه‌هه‌م و سه‌نه‌ده‌کانی له‌نده‌ن و ئـنسـتـتیوته‌کانی تری دارایی‌یه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG