کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ده‌سـتیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و بنکه‌ی مه‌شـق و ڕاهێنان پـێـکردنه‌ی هێزی پـۆلیسـدا له شـاری لاهوڕی ڕۆژهه‌ڵاتی پاکســتان، پاش نزیکه‌ی یه‌ک ڕۆژ شه‌ڕ و پـێـکدادان له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کاندا. هه‌لیـکۆپـته‌ره جه‌نگیـیه‌کان چاودێری ئه‌م ئه‌کادیمیایه‌ی پـۆلیس ده‌که‌ن.
کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی وڵاته‌که 4 که‌سـیان له هێرشـبه‌ران کوشـتووه و هه‌روه‌ها به لانی که‌م 3 که‌سـیشـیان گرتووه.
پـێشـتریش کاربه‌ده‌سـتان گوتبوویان نزیکه‌ی 10 چه‌کدار هێرشیان کردۆته سه‌ر ئه‌کادیمیای پۆلیس و ته‌قه‌یان کردووه و ژماره‌یه‌ک هه‌نارۆکیشـیان هه‌ڵـداوه وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ئاژاوه نانه‌وه. ده‌شـڵێن به لانی که‌م 20 ئه‌فسه‌ری پـۆلیس کوژراون و له شـوێنێکیشدا چه‌کداره‌کان 35 که‌سـیان به بارمته گرتووه.