هێزه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق فه‌رمانیان به کۆمه‌ڵـێـک چه‌کداری سـووننه‌ی که باری ئاسایشی له گه‌ڕه‌کێـکی به‌غدا خۆبه‌خشـانه ده‌پارێزن چه‌که‌کانیان بگه‌ڕێنـنه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ره‌که‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵـگرسـاندنی شه‌ڕه ته‌قه ده‌سـتگیرکرا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه عێراقی و ئه‌مریکایی‌یه‌کان به بڵندگۆ فه‌رمانیان به گرووپـێـکی ئه‌نجومه‌نی ڕابوون دا له شه‌ڕکردن بوه‌ستن یان ئه‌وه‌تا ده‌سـتگیرده‌کرێن. وه‌لێ سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه شه‌ڕه ته‌قه‌ی پـچڕ پـچڕ له ناوچه‌ی فه‌زڵی به‌غدا هه‌ر به‌رده‌وام‌بوو.
شـایانی باسه ئه‌م شه‌ڕ و پـێـکدادانانه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌سـتیپـێـکرد پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی پـۆلیس ڕێبه‌ری گرووپی ئه‌و ناوچه‌یه (عادل ئه‌لمه‌شـهه‌دانی) له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌که‌یان به تۆمه‌تی تێرۆریزم ده‌سـتگیر کرد.
به هۆی ئه‌م شـه‌ڕانه‌وه 2 که‌س که سه‌یری شه‌ڕه‌کانیان کردووه له‌گه‌ڵ پـۆلیسـێـکدا کوژراون و هه‌روه‌ها 15 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون که به‌پـێی قسه‌ی کاربه‌ده‌سـتان بریتین له 4 پـۆلیس، 4 خه‌ڵـکی سڤیل، 7 چه‌کداری سـووننه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن 5 سه‌ربازیش بێ سه‌روشوێنن بوون.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوانه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:31 خوله‌كه.