ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و له میانه‌ی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانیـیه‌کان شه‌ڕ و پـێـکدادان له نێوان گرووپه سـیاسیـیه ڕکابه‌ره‌کانی وڵاته‌که ڕوویداوه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شه‌ڕه‌کان له سێ شـاری سه‌ره‌کی کوردی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ڕوویانداوه، له‌وانه دیاربه‌کر که به گه‌وره‌ترین شـاری کوردی له هه‌رێمه‌که‌دا داده‌نرێت.
شـایانی باسه نزیکه‌ی 48 ملیۆن که‌س مافی ده‌نگدانیان له‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ی تورکیادا هه‌یه که تیایدا سه‌رۆک و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانیـیه‌کان له 81 پارێزگادا هه‌ڵـده‌بژێرن.
ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه به پـێوانه‌یه‌ک بۆ ئاسـتی جه‌ماوه‌ری سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داده‌نرێت.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا زنار کایه له دیاربه‌کره‌وه ڕاپـۆرتێـکی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:52 خوله‌كه.