Accessibility links

حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان پـێشـوازی له‌ سـتراتیژیـیه‌ته‌ نوێـیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات


حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان به‌ خۆشـحاڵـیـیه‌وه‌ پـێشـوازی له‌ سـتراتیژیـیه‌تی نوێی سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌کات بۆ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان.

هومایون حامیدزاده‌ ده‌مڕاسـتی حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌م سـتراتیژیـیه‌ته‌ نوێـیه‌ی به‌ لاوه‌ په‌سه‌نده‌ که‌ ناردنی هه‌زاران سه‌ربازی زیاتری ئه‌مریکای تیادایه‌ بۆ مه‌شـقپـێـکردنی له‌شـکری ئه‌فغانسـتان.

هومایون حامیدزاده‌ گوتووشـیه‌ ئه‌فغانسـتان به‌ تایبه‌تی سـوپاس‌گوزاره‌ به‌و دانپـیانانه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا که‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسـیـیه‌کانی ئه‌لقاعیده‌ به‌ شـێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌ پاکسـتانی دراوسـێوه‌ دێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG