باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سـتراتیژیـیه‌تی نوێی بۆ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ڕاگه‌یاندووه که ناردنی هه‌زاران سه‌ربازی زیاتری بۆ ئه‌فغانسـتان له‌خۆگرتووه و هه‌روه‌هاش جه‌ختکردنه‌وه‌یه‌کی زیاتریش له بواری دیپـلۆماسی ناوچه‌که.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی و له کۆشـکی سـپی سه‌رۆک ئۆباما گوتی کێشه‌که هه‌روادێت و مه‌ترسیدارتر ده‌بێت و ده‌شـڵێت یاخیبووان کۆنتڕۆڵی چه‌ند به‌شـێـکی ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ده‌که‌ن و هێرشـه‌کانیش بۆ سه‌ر هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکی و هاوپه‌یمانێتی ناتۆ و بۆ سه‌ر حکومه‌تی ئه‌فغانیش به شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادبوون له‌م حه‌وت سـاڵه‌دا که تاڵیبانه‌کان له ده‌سه‌ڵات لادراون.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئامانج له‌م سـتراتیژیـیه‌ته نوێـیه بۆ ڕێـگه‌گرتن و هه‌ڵوه‌شـاندن و له‌ناوبردنی ئه‌لقاعیده‌یه و هاوپه‌یمانه‌کانیشی و هه‌روه‌هاش بۆ ده‌رکردنیانه له‌و شـوێنانه‌ی داڵده‌دانیان له پاکسـتان و ڕێـگه‌گرتنیش له‌وه‌ی له ناو ئه‌فغانسـتاندا خۆیان ڕێـک‌بخه‌نه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت 4 هه‌زار سه‌ربازی زیاتر ده‌نێرێت بۆ ئه‌فغانسـتان بۆ مه‌شـقپـێـکردنی هێزه چه‌کداریـیه‌کانی وڵاته‌که و بێ له‌وه‌ش 17 هه‌زار سه‌ربازی تریش ده‌نێرێت بۆ ئه‌فغانسـتان.