وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ڵـێن ده‌دات درێژه به هه‌وڵی وتووێـژکردن له‌گه‌ڵ ڕابه‌رایه‌تی ئێران‌دا بدات، ئه‌مه‌ش وێڕای له ئارادابوونی ئاسـته‌نگ و دژواریـیه بنچینه‌یی‌یه‌کان.
له‌و باره‌یه‌وه خانم هێله‌ری کلـنتن له میانه‌ی وته‌که‌یدا بۆ په‌یامنێران له شـاری مۆنترێ له مه‌کسـیک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتی ئه‌مریکا ده‌یزانی له سه‌ره‌تادا کۆسـپـی سه‌خت له‌مه‌ڕ وتووێـژکردن له ئێران‌دا دێنه گۆڕێ، به‌ڵام گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێشـتا هه‌ر هیوا ده‌خوازێت ئێران ڕۆڵـێـکی بنیادنه‌ر له هه‌رێمه‌که‌دا بـبینێت و هه‌روه‌ها هاوکاریش له سه‌قامگیرکردنی ڕه‌وشی ئه‌فغانسـتاندا بکات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ئاکامی ئه‌و ڕاپـۆرتانه بوو که ده‌ڵێن دیپـلۆماتێـکی ئێرانی چاوی به نوێنه‌ری هاوپه‌یمانی ناتۆ که‌وتووه، ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین وتووێـژی ڕاسـته‌وخۆی نێوان تاران و هاوپه‌یمانی ناتۆیه له ماوه‌ی 30 سـاڵدا.
سه‌باره‌ت به‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان دیـپلـۆماته‌که‌ی ئێران و نوێنه‌ره‌که‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ زانیاریـیه‌کی که‌م له‌و باره‌یه‌وه له ئارادان.
دوێنێ پـێـنجشه‌ممه وته‌بێژی ناتۆ به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکای گوت کۆبوونه‌وه‌که له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له برۆکسـل سـازدرابوو.