ڕۆژی چوارشه‌ممه کرسـتۆفه‌ر هێـڵ دیـپلۆماتی خاوه‌ن ئه‌زموونی ئه‌مریکایی له به‌رده‌م کۆمیته‌یه‌کی کۆنگرس ئاماده بوو تا هه‌ڵـبسه‌نگێنن ئایا بۆ پـۆسـتی باڵوێزی ئه‌مریکا له عێراق شـیاوه یان نا، ئه‌مه له کاتێـکدا دێت که ژماره‌یه‌ک له سـیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکایی ده‌ڵێن به‌ڕێز هێـڵ هیچ شـاره‌زایی‌یه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نیـیه، بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێـده‌که‌ن له کاره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له واشـنتن کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:24 خوله‌كه.