به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک باراک ئۆباما به‌نیازه پـێشـنیازی چاودێری حکومه‌تی زیاتر له‌سه‌ر هه‌ندێـک سـتراتیژی وه‌گه‌ڕخسـتن و کارداری مه‌ترسـیدار و توندئامێز بکات، واته ئه‌و بوارانه‌ی هۆکاری خولقاندنی خراپـترین قه‌یرانی دارایـیـن له ماوه‌ی ده‌یان سـاڵدا.
له‌و باره‌یه‌وه پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریکا له واشـنتن پـێشـنیازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما دیاری‌بکات بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ڕێـسـا و ڕێـنمایـیه‌کانی دارایی بکات و توندتریان بکات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هاوکات پـلانه‌که ده‌سه‌ڵاتی فراوانتر به‌سه‌ر دامه‌زراوه داریی‌یه‌کان ده‌داته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه داریی‌یانه له‌سه‌ر لێـواری هه‌ره‌س‌هێنان ده‌بن وه‌ک کۆمپانیای بیمه‌ی مه‌زنی گرووپی ئه‌مریکایی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌وه‌ی شــایانی باسه دوێنی سه‌رۆکی ئه‌مریکا له کۆنگرس له‌گه‌ڵ سـیناتۆرانی حزبی دیموکرات کۆبۆوه بۆ ئه‌وه‌ی پـێشـنیازی بوجه‌ی به به‌های 3.55 ترلیۆن دۆلار به‌ره‌وپـێش به‌رێت، واته ئه‌و پـێشـنیازه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامانی دیموکرات و هه‌روه‌ها کۆماریـیه‌کانیش ڕه‌خنه‌ی لێـگیراوه.
دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما به په‌یامنێرانی گوت کۆبوونه‌وه‌که‌ی به چاکی به‌ڕێوه‌چووه و له‌و زیاتر نه‌چووه قوڵایی ورده‌کاریـیه‌کانی باسه‌که.