سه‌رۆک وه‌زیری دهسـتنیشـانکراوی ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهو ده‌ڵێت ئه‌و لیسـتی ناوی ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوو پـێشـکه‌شی په‌رله‌مان ده‌کات، وه په‌یمان ده‌دات هاوبه‌شێـکی ئاشتی ببێت له‌گه‌ڵ فهلهسـتینـیـیهکاندا.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی فه‌له‌سـتینی به ئاگاهیـیه‌وه پـێشـوازی له‌و بهڵـێـنهی به‌ڕێز ناتانیاهو کرد که بۆ ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی وتووێـژه‌کانی ئاشـتی داویـیهتی، هه‌روه‌ها گوتیشی کردار زۆر له گوتن گرنگتره.
سائیب عره‌یقات گه‌وره وتووێـژکاری فه‌له‌سـتینیـیه‌کان گوتیشی ده‌بێت حکومه‌تی ئیسرائیل دروسـتکردنی نیشـته‌جێـیه‌کان له که‌ناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت و وابه‌سـته‌ی خۆی بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی ڕابگه‌یه‌نێت تا بـبێته هاوبه‌شـێـکی ڕاسته‌قینه‌ی ئاشـتی.
به‌ڕێز ناتانیاهو ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم ڕایگه‌یاند حکومه‌ته‌که‌ی ده‌بێته هاوبه‌شـێـکی ئاشـتی و ئاسایش و گه‌شه‌پـێـدانی ئابووری فه‌له‌سـتینیـیه‌کان. شـایانی باسه ئه‌م لـێـدوانانهی ناتانیاهو پاش ڕۆژێـک له‌وه هات که پارتی کاری ئیسرائیلی میانڕه‌و بڕیاری دا به‌شـداری له حکومه‌ته هاوبهندیـیهکهیدا بکات.